قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم‌و وته‌یه‌ك
قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم‌و وته‌یه‌ك
نوسینی: سه‌ڵاحه‌دین موحه‌مه‌د به‌هائه‌دین

نوسینی: سه‌ڵاحه‌دین موحه‌مه‌د به‌هائه‌دین
قه‌یرانه‌كان زۆرن كه‌یه‌خه‌ی گه‌له‌كه‌مانی گرتووه و رووبه‌ڕوی ئه‌زمونه‌كه‌ی ده‌بنه‌وه و زۆربه‌شیان به‌داخه‌وه به‌میزاج و شه‌لم كوێرم، و بێ حساب كردنی ئه‌نجام پێشوازیان لێ ئه‌كه‌ین ..
قه‌یرانی په‌یوه‌ندیه‌كان و رێكخستنی ئه‌وراقه‌كان له‌گه‌ڵ هاوكێشه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، وڵاتانی دراوسێ ووڵاته زلهێزه‌كان ..
قه‌یرانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه بڕیار به‌ده‌سته‌كانی ئێراق و ناسه‌قامگیری و له‌رزۆكی دۆستی و نه‌یاری و هاوپه‌یمانی و ناحه‌زیه‌كان له‌گه‌ڵیان ..
قه‌یرانی ناروونی شێوازی په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غدا وحه‌قیقه‌تی گشت مه‌سه‌له‌كانی ئه‌و نێوانه به‌بێ چاره‌سه‌ری كونكێرێتی و ده‌ستوری.
قه‌یرانی ناموئه‌سه‌سی بون و شپرزه‌یی ئیداری و ئاسه‌واره كوشنده‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ و حوكمی حزب نه‌ك حوكمی یاسا سه‌روه‌ری و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ..
قه‌یرانی بژێوی و گوزه‌رانی پڕ چه‌رمه‌سه‌ری و گرانی بازار و هه‌ڵاوسانی بێ حساب و په‌یدابوونی دوچینی مه‌ترسیداری ناهاوسه‌نگ، ده‌وڵه‌مه‌نیه‌كی بێ سنور و له‌ناكاوی هه‌ندێك و به‌جێمانی زۆرینه‌ی هاوڵاتیان له‌مه‌یدانی راكردن و هه‌ڵمه‌ت دان بۆ قوتی رۆژانه و سه‌ره‌تایی ترین ماف ..
قه‌یرانی خزمه‌تگوزاریه‌كانی سوته‌مه‌نی و كاره‌با و نیشته‌جێ بوون و بێ كاری ودیارده‌ی كۆچی بێ ئامانج و گرفتاریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.. قه‌یرانی به‌مستهلك بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی كه‌ئه‌مه پیلانێكی كوشنده‌ی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێیه ..
قه‌یرانی خۆ نه‌ناسین و خۆ نه‌ناساندن و چه‌واشه‌كاری له‌وێناكردنی مه‌سه‌له‌ستراتیژیه‌كانی هه‌رێم ..
قه‌یرانی نائارامی له‌حكومه‌ت كردن به‌ده‌ست ململانێ و به‌شكردنی حزبیدا و سه‌رگه‌ردان كردنی خه‌ڵك له‌و نێوه‌نده‌دا ..
قه‌یرانی گه‌نده‌ڵی تا ئاستی فه‌رهوود له‌هه‌ندێ دام وده‌زگا وبواردا .. قه‌یرانی بودجه و مادده‌ی (140) و كه‌ركوك ... هتد .
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م گشته گرفت و كێشه و قه‌یرانه‌دا كه‌ره‌نگه كه‌مم وتبێ چی بكه‌ین!؟ ئیداره‌ی وڵات و ئیداره‌ی قه‌یرانه‌كان پێویستی به‌تێروانین و خوێندنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی عه‌قڵانی و ستراتیژی و بوێر هه‌یه و به‌پلان و به‌رنامه‌ی چاكسازی زانستیانه و میللیانه نه‌ك حزبیانه ده‌گه‌ینه سه‌ر رێگه‌ی رزگاری له‌قه‌یرانه‌كان .. ده‌بێ وه‌ك خۆی وبه‌بێ رتووش راستیه‌كان بخه‌ینه به‌ر ده‌ست هاوڵاتیان و به‌شتی عاتفی و لێكدانه‌وه‌ی شریتی پاڵه‌وانیه‌تی رابردوو نه‌یانخافڵێنین ..
قه‌یرانی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌یانه كه‌سه‌رانی حزبی و حكومی و رۆشنبیر و سیاسیه‌كانی كوردستان جورئه‌تی ئه‌وه به‌خۆیان نه‌ده‌ن له‌به‌رده‌م ئه‌و گه‌له‌سته‌مدیده و مه‌زنه‌دا دان بنێن به‌هه‌ڵه‌كاندا و راست و دروستی حاڵه‌ته‌كان بخه‌نه ڕوو .. فشاری ئه‌م قه‌یرانه له‌گشت قه‌یرانه‌كان زۆرتره و كاردانه‌وه و مه‌ترسیشی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراتی و پێشكه‌وتنی گه‌ل و نیشتمان زۆرتره ..
گه‌لی ئێمه گه‌لێكی به‌ئه‌مه‌ك و دڵسۆز و به‌سۆزه و هه‌رگیز له‌رووی كه‌سێكدا راستی له‌گه‌ڵ بكا وشه‌فاف بێ دڵڕه‌ق نیه و رابردووی پڕ له‌سه‌روه‌ری له‌یاد ناكات .. به‌ڵام ته‌نیا رابردوی باش شه‌فاعه‌تی ئه‌مڕۆی پڕ له‌ناسره‌وتی و نائاسووده‌یی و ناخۆشی و ناسۆر ناكات، و كاتێك جه‌ماوه‌ریش فشاری زۆری كه‌وته سه‌ر مسۆگه‌ر نیه سه‌بری تا سه‌ر بمێنێ، دوور نیه خوا نه‌خواسته به‌ئاراسته‌یه‌كی مه‌ترسیداری ماڵوێرانكه‌ر و تێكده‌ر ئه‌و سه‌بره په‌نگخواردو و چاوه‌ڕوانیه شه‌كه‌ت و ماندووه بته‌قێنێته‌وه ..
بۆیه تكایه بازنجیره دانیشته‌كانی مه‌كته‌بی سیاسیه‌كان و كۆبونه‌وه‌كان بۆ به‌خۆدا چوونه‌وه و دیاری كردنی به‌شه خه‌تای ئێمه له‌م قه‌یرانه‌دا بێ .. ئیتر واز له‌وه بهێنین خه‌تاكان بخه‌ینه سه‌ر فڵان و فیسار، ده‌بێ باس له‌وه بكه‌ین بۆ ئاوا گه‌یشتونه‌ته بنبه‌ست !؟ بۆ ئه‌م قه‌یرانه له‌ته‌شه‌نه‌كردن و زیاد بوندایه !؟ ئه‌بوایه ئیداره‌ی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تی سیاسی چی بكردایه و نه‌یكردوه !؟ تاكه‌ی نایكات !؟ به‌م هه‌ڵوێسته بوێرانه پێ ده‌نێینه سه‌ر رێگای چاره‌سه‌ر ..
